دەربارەی ئێمە

بەڕيوبەرایەتی بەکارخستن لە کۆتایی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٥ لە زانکۆی کۆیە دامەزرا. دامەزراندنی ئەم بەڕێوبەرایەتییە لە زانکۆ حوکومیەکانی هەریمی کوردستان بەشێکە لە پلانە پیشکەوتووەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان. بۆیە زانکۆی کۆیە هەڵسا بە دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتێک بۆ خزمەتگوزاری دابین کردنی هەلی کار بۆ پیشاندانی رێگا و سەرچاوە بە فێرخوازان بۆ بەدەست هێنانی هەلی کار لە بازاری کاردا.

ئەرکی بەڕێوبەرایەتیەکە

خزمەتگوزاری دۆزینەوەی هەلی کار داندراوە بۆ بەتواناکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆی کۆیە بۆ بەدەست هێنانی هیوا و ئاواتەکانیان و دۆزینەوەی ئەو پیشەیەی کە ئارەزوی دەکەن و توانا پیشییە تایبەتەکەنی خۆیان گەشە پێ بدەن و ئامانجی خۆیان بە دەست بێنن بۆ ئەوەی ببێت بە بەشێک لە فەلسەفەی پەروەردەیی هەمیشەییان

ئامانج و مەبەست

:ئەرکی ئێمە لە بەتوانا کردنی پیشەی هەمیشەیی خوێندکاران و بەتوانا کردنی گەشتی فێربوون ئەمانەن

گەیاندنی باشترین جۆری زانیاریی و هەلی کار و رێگای روون و ئاشکرا بۆ خوێندکاران و فێرخوازانی زانکۆ.

هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ فێرخوازان بۆ بەرەوپێش بردنی بەهرە و هەڵوێست ئەمەش بە یارمەتی بەشە ئاکادمییەکان و بەشەکانی تر کە یارمەتیدەر دەبن لە دامەزراندنیان.

بە یارمەتی بەشە ئاکادمییەکان و بەشەکانی تر ،ئەگەر گونجا ، رەخساندنی هەلی کار بە فێرخوازان بۆ بەدەست هێنانی شارەزایی کارکردن.

بەدەست هێنانی پاڵپشتی بۆ فێرخوازانی زانکۆ لە لایەن دەرچووانی پێشووی زانکۆ بۆ هاتنە ناو بازاری کار.

بۆ بەدەست هێنان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ فەرمانبەران و کەسانی شارەزا بۆ ئەوەی کارو راهێنان بە فێرخوازان بکەن.

ئامۆژگاری کردن و ئاگادار کردنەوەی زانکۆ سەبارەت بە دامەزراندن و راهێنانی دەرچووان.

. پاڵپشت کردن و بەرەپێش بردنی ستافەکان بۆ بەدەست هێنانی بەرزترین ئاستی پرۆفێشناڵی و شارەزایی.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن: د. ڕاستی دڵشاد علی