Gashaw Maulud Karim
The story of Gashaw's project is inspiring. She has joined the Entrepreneurship Development Programme that has been jointly conducted by Career Development Directorate at Koya University and the United Nations Industrial Development Organization (UNIDO). Being recognized by her linguistic skills and vibrancy, she was also an active trainee and rather participated in all the training activities and ceremonies with a spirit of optimism and visionary.
Gashaw's Mushroom Farming Business is one of the unique projects that has been ever conducted in Koya. The project can mean big profits in just a few weeks. As she submitted her project to the committee of the business plans evaluation, the committee members appreciated the idea rather strongly. She also included many items in her business plan that had to be provided by a lump sum of nearly $2000 in forms of equipment and tools. The subsidization was directly provided by UNIDO under Project No. 170173.
Gashaw's journey was long, because there’s an endless variety of new techniques and experiments to play with along the way. A lab inside her home was the place where it all began. Additionally, the prep area has been carefully equipped so that the grunt work takes place, then the grow room is where the magic has happened! The grow room has been tailored to fit with the amount of mushrooms she has previously planned to produce.
Fortunately, her lab, prep area and grow room are now producing one of the finest Mushrooms in the area. The hard work finally paid off and the dedicated cultivator is rewarded with top-notch mushrooms. On behalf of Koya University and UNIDO's staff, we wish Gashaw all success in her business.
گەشاو مەولود کەریم
چیرۆکی پرۆژەکەی خاتوو گەشاو مایەی ئیلهامە. دوای ئەوەی لە بەرنامەی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوەیەککگرتوەکان بەشداری کرد، گەشاو توانی سەرنجی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پلانی کارەکان بۆ خۆی ڕابکێشێت و بتوانێت ببێت لە یەکێک لەو ١٧ پرۆژەی کە بگەنە قۆناغی پاڵپشتی دارایی کە برەکەی ٢٠٠٠ دۆلار بوو بۆهەر براوەیەک.
وەک ئەندازیارێکی کشتوکالی خاوەن بەهرە لە رووی زمانەوانی وکچیکی چالاک، گەشاو زۆر چوست و کارامە و بە دیدێکی گەشبینانە بەشداری لەگشت چالاکیەکانی خولی ڕاهێنان دەکرد. پرۆژەی گەشاو بریتیە لە بەرهەمهێنانی قارچکی سەدەفی و بەیەکێک لە پرۆژە ناوازەکان هەژماردەکرێت کە لەقۆناغی بەرهەمهێنانە لە قەزای کۆیە. بەڕیز هێمن حمدامین، خاوەنی نەمامگەی هەنەس لە کۆیە پێشتر لەسەر ئەو بابەتە کاری کردووە.
گەشتی گەشاو لەگەڵ بەرهەمهێنانی قارچکی سەدەفی دوور و دریژ بوو لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانی ئەوجۆرە لە کەڕووانە پێویستی بە کۆنترۆلکردنی چەندین فاکتەر هەیە کە دەبێت لە سێ شوین ئامادەکاری بۆ بکریت: تاقیگە، ژووری ئامادەکاری و ژووری گەشەپیکردن. هەریەک لەو شوێنانە بەپێی قەبارەی بەرهەمهینان ئامادەکاری تایبەتی بۆکرا. خۆشبەختانە، گەشاو توانی بەرهەمی ماندووبونی خۆی ببینێت.
"ده‌مێك بوو بیرم له دانانی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرده‌وه كاتێك به‌ژدار بووم له خولی پێشه‌نگی كار له زنكۆی كۆیه ئه‌و هه‌له‌م قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گونجاو بدۆزمه‌وه كه له‌گه‌ڵ توانا‌و زانیاری خۆم بگونجێت. پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كوارگ هات به مێشكمدا توانیم به وه‌رگرتنی ڕێنمای پێویست كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بكه‌م كه به‌رهه‌مهینانی كوارگی سه‌ده‌فی یه، كوارگی سه‌ده‌فی كوارگێكی به‌ربڵاوه له جیهاندا كه شیاوه بۆ خواردن وه گه‌لێك به‌های خۆراكی هه‌یه وه‌ك بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پڕۆتین و ڤیتامینه‌كان تێدا سه‌ره‌ڕای تامێكی ناوازه،وه ڕێژه‌ی كالۆری كه‌م تێدایه و له‌به‌ر به‌رزی ڕێژه‌ی پرۆتین تێدا به جێگره‌وه‌ی گۆشتی سور داده‌نرێت، و زۆر به‌سوده بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی. پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهینانی كوارگی سه‌ده‌فی له هه‌ندێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا هه‌یه و پێشتر له كۆیه هه‌بووه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن هێمن حمدامین خاوه‌نی نه‌مامگه‌ی هه‌نه‌س به‌ڵام ئێستا پڕۆژه‌كه تاكه له كۆیه كه له‌لایه‌ن خۆم به‌ڕێوه ده‌برێت. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كوارگه‌كه له ڕێگای كوڵاندنی كا یاخود ئاردی ته‌خته ده‌بێت و پێویستی به هیچ په‌ینێكی ئاژه‌ڵی یاخود كیمایی نیه به دابین كردنی شوێنی گونجاو له ڕووی شێ و گه‌رمی یه‌وه به‌رهه‌مه‌كه به ده‌ست ده‌هینیت." گەشاو مەولود
بەناوی سەرجەم ستافی زانکۆی کۆیە و رێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوەیەککگرتوەکان دەستخۆشی لەخاتوو گەشاو دەکەین وهیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
Asst. Admin Team: Alla Ismael
Project Coordinator: Dr. Rastee Dalshad Ali
Koya, 2018