Cyberspace Volunteer Expert Invitations Series (Mr. Omar Ismael)

سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرێتى بەكارخستن ڕۆژى ٦/ ١٢ / ٢٠١٨ بۆ ( عمر محمد اسماعيل ) بەرپرسى گروپى دۆزينەوەى كار لە كوردستان و چەند ئەدمينێكى گروپەكە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە سمينارێكى ڕێكخست بۆ خوێندكارانى زانكۆمان .


دواى تەواو بوونى سيمينارەكە ، لەلايەن بەرێز دكتۆر راستى دڵشاد بەرپرسى بەڕێوەبەرێتى بەكارخستن ڕێزلێنان پێشكەش بە پێشكەشكارەكان كرا .


بيرۆكەى ئەم كارە


بەڕيز دكتۆر راستى دڵشاد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن دەڵێت " لەروانگەى هەوڵەكانمان بۆ دابينكردنى هەلى كار بۆگەنجان بەتايبەتى بۆ خوێندكارانى زانكۆمان، وە دەست خۆشيكردن لەو گروپە خۆبەخشەى پەيجێكى فەيسبووكيان هەيە، كە لە رابردوودا لە بوارى بەدەست هێنانى هەلى كار خزمەتێكى زۆريان بە دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكانى كوردستان كردووە و بابەتى گرنگ و بەكەڵك لە پەيجەكەيان بلاو دەكەنەوە، بە باشمان زانى ئەم بەرێزانە بانگهێشت بكەين بۆ زانكۆى كۆيە بۆ ئەوەى لە نزيكەوە خوێندكارەكانمان بيان ناسن و ئاشنابن بە كارەكانيان بۆ ئەوەى لەداهاتوودا شارەزاييان زياتر بێت لە چۆنيەتى مامەڵە كردن لە گەڵ بابەتە ئەليكترۆنيەكان بۆ بەدەست هێنانى هەلى كار، كە ئەمەش ئامانجى ئێمەيە بۆ ئەوەى بە هەموو شێوەيەك هەوڵبدەين داهاتووى خوێندكارەكانمان گەشاوەبێت"


بەڕێز عمر اسماعيل خاوەنى بيرۆكەى گروپى دۆزينەوەى كار لە كوردستان دەڵێت"

لەساڵى ٢٠١٤ ئەم بيرۆكەيەم بۆ هات كاتێك زانيم يەك شوێن نيە بۆ ئەوەى هەموو ئيشەكان كۆ بكاتەوە و زۆر پەرتو بڵاوى لە ڕاگەياندن ودۆزينەوەى هەلى كار، ئەمەش لەسەر بنەماى ئەوەى ئێمەى مرۆڤ بتوانين يارمەتى يەكترى بدەين و ئيش بۆ يەكترى بدۆزينەوە ، وە رۆتين و دوري نێوان شارەكان كەم بكرێتەوە و كەمتر كاتمان لەدەست بچێت، لە كاتێكدا خۆشم هەر لە ڕێگاى ئۆن لاين كارم دەست كەوتووە. زۆر سوپاس بۆ خوداى گەورە ، كە بەرهەمى ئەو هەوڵە خۆبە خشيەم ببينم و زياتر لە ١٠٠٠ هەزار كەس لەم ڕێگايەوە ئيشى دەست كەوتووە . كە نزيكەى ٧٠٠ ناوم داتا كرووە"


سوپاسى زانكۆى كۆيە دەكەن


بەڕێز عمر ئيبراهيم سوپاسى زانكۆى كۆيە دەكات " زۆر سوپاس بۆ زانكۆى كۆيە كە تاكە زانكۆو تاكە دەزگاى فەرميە ، كارەكەى ئێمەى بەگرنگ زانيوە و دەرفەتى ئەم سيمينارەى بۆ رەخساندين و دواتريش سوپاسنامەيان پێشكەش كردين، زۆر گرنگ بوو كە ئێمە لەم سيمينارەدا توانيمان كۆمەڵێك خوێندكار لە نزيكەوە ببينين و بەرچاوڕوونيان پێ بدەين ، تا لە ئايندەدا بتوانن شارەزابن لە بوارى دروست كردنى سيڤى بەشێوەيەكى زانستى وە چۆنيەتى گەڕان و دۆزينەوەى هەلى كار . هەروەها هاندان و بە هێز كردنى گيانى خۆبەخشى ، تا لەو ڕوانگەيەوە خزمەتى زياتر بە خەڵك بكرێت. بۆيە دەڵێم ئەم سيمينارەى ئەمڕۆ هەم بۆ ئێمە گرنگ بوو بۆ ئەوەى لەنزيكەوە گەنجان ببينين و سەرنجو تێبينيەكانمانيان پێ بگەيەنين ، وە ئەدمينى شارەكانى تريش چاو لە ئێمە بكەن بۆ ئەنجام دانى چالاكى لەم شێوەيە"


ئامادەكردنى: محەمەد مەغديد

وێنەكان:دڵشاد كاكەڕەش