Dehat Abdul Rahman Hama Gurbani
Dehat Abdul-Rahman Hama getting her EDP Certificate by Mr. Kozo Ono from Japan International Cooperation Agency (JICA) at Koya University on February 18th 2019.
When Dehat first came to the interview for the purpose of enrollment in the Entrepreneurship Development Program (EDP), a jointly conducted program by Career Development Directorate at Koya University and United Nations Industrial Development Organization (UNIDO), determination was a clear aspect of her justifications. She firmly believed in her project and had a vision of making it one of the successful businesses ran by a woman in the entire district of Koya. It is not usual to see a woman run a fish farm in Kurdistan Region, a business that is overwhelmingly orchestrated by men.
Dehat, an ambitious alumnus of Koya University for the academic year 2014-2015, followed her passion and successfully finished her trainings and business plan competition phases of the Enhancing Youth Employability among Syrian Refugees, Internally Displaced Persons and Host Communities in the District of Koya. After getting financial assistance, she managed to commence her business in only two months. Even before getting involved in the trainings, Dehat was ever persistent to not stop paralyzed by the economic crisis. She worked at local bread making facility and an ice cream mini-factory.
With her project as the first fish farming lady in Koya District, she is now running two suspended ponds with over 4000 fishes in Qzlu village near Koya. The following photos are showing Dehat while she is busy with her farms. On behalf of Koya University staff, we wish her a great success and a prosperous future.
ئەوکاتەی دێهات عبدالرحمن حمە وەک یەکێک لەو ١٩٦ بەرێزەی کەوا خۆیان ناونوس کردبووبۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی هاوبەشی نێوان بەرێوەبەرایەتی بەکارخستن لە زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی (یونیدۆ) بۆ یەکەمجاربەدەرکەوت، گڕوتینێکی زۆری پێوەدیاربوو کەوا دلنیایە بیرۆکەکەی، وەک یەکەم بەخێوکەری حەوزی ماسی هەڵواسراو لە کۆیە سەردەگرێت و متمانەی تەواوی بەخۆبوو کەوا دەتوانێت بەردەوام بێت لەبرەودان بە کارەکەی. دەگمەنە لە قەزای کۆیە ئافرەتی وەک دێهات ببینی کەوا نەک تەنها خەریکی بەخێوکردنی ماسی بێت، بەڵکو وەک مامۆستاش لە قوتابخانەی کۆیەی بنەرەتی ئەهلی بەردەوام بێت لە کارەکەی دەستی رەنگین بێت لە چنین.
دێهات، دەرچوی زانکۆی کۆیەیە، فاکەڵتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤- ٢٠١٥. وەک کەسێکی بەشداربوو لە خولی پێشەنگی کارکە تیایدا ٦١ بەشداربوولە دانیشتوانی قەزای کۆیە بۆ ماوەی ٢ مانگ لە کتێبخانەی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە خولی پێشەنگی کار، دەرچوو لە قۆناغی پێشبڕكێی پلانەکانی کار (٤٧ پلانی کار)، وە دوابەدوای وەرگرتنی پشتگیری ماددی لەلایەن یونیدۆ، توانی لە کەمتر لەدوو مانگ پڕۆژەکەی تەواوبکات. پڕۆژەی دێهات بریتیە لە پرۆژەی بەخوێوکردنی ماسی لە حەوزی هەڵواسراو کە تیایدا ماسیەکان بەخێودەکرین هەتا دەگەنە کێشی گونجاو بۆ ساخکردنەوەیان لە بازار. لەئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ ماسی لە حەوزە هەڵواسراوەکانی پڕۆژەکە لە گوندی قزڵوو هەن. پێشتریش دێهات لە کارگەیەکی دروستکردنی نانی خۆماڵی بۆ ماوەی ٢ مانگ لە کارگەی بەستەنی لە ناوچەی پیشەسازی بۆ ماوەی ٦ مانگ کاریکردوە.
لە کۆتایدا، پەیامی زانکۆی کۆیە بریتیە لە "بەرەو ئایندەیەکی گەشتر". وەک یەکێک لەگەورەترین دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری قەزای کۆیە، سەرەکیترین ئەرکی زانکۆی کۆیە خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزای کۆیە وخوێندکار و دەرچووە بەرێزەکانیەتی. هەرلەسۆنگەی ئەو بەرپرسیارەتیەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە باوەری تەواوی بەوە هەیە کەوا ئیلتیزامی زانکۆ بەرامبەر خوێندکار تەنها لەکاتی خوێندنەکەی نیە، بەڵکو دوای دەرچوونیشی لە زانکۆ دەگریتەوە. بەریوەبەرایەتی بەکارخستن لەهەوڵی جدیدایە لە داهاتوو و بە پشتیوانی بەرێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پرۆفیسۆر د. وەلی حمد، و جێگرە بەرێزەکانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا د. حەیدەر لەشکری و بۆ کاروباری کارگێری د. رۆستەم سەلام و تەواوی ستافی زانکۆ بۆ خستنەگەڕی تواناکان بە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوشێوە لە زانکۆی کۆیە.
بەناوی سەرجەم ستافی زانکۆی کۆیە دەستخۆشی لە خاتوو دێهات عبدالرحمن دەکەیەن و هیوادارین کەوا نمونەی زۆربێت و سەرکەوتو بێت لە پڕۆژەکەی.